Payaam.net

دەستبەسەرکرانی دکتۆر عەلیرەزا ڕەزایی لەگەڵ توندبوونەوەی فشاری ئەمنی لەسەر کادری پزیشکی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دکتۆر عەلیرەزا ڕەزایی، پزیشکی پسپۆڕی ئۆرۆلۆژی، نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا لە تاران، دوای دەرچوون لە شۆێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەکانی ناوخۆیی دەڵێن خێزان و هاوکارەکانی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیەوە هیچ ئاگادارییەکی فەرمییان پێ نەگەیشتووە. شایانی باسه تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن یان بارودۆخی تەندروستیی ناۆبراو بڵاونەکراوەتەوە. ئەم دەستبەسەرکرانە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ناڕەزایییە سەراسەرییەکانی ١٤٠٤، فشاری ئەمنی لەسەر پزیشکان، پەرستاران و کادری تەندروستی بە شێوەیەکی دیار زیادی كردووه‌. بە پێی هەندێک ڕاپۆرت، لانیکەم ١٧ پزیشک لە ماوەی مانگانی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون. هەندێک هۆکاری دەستبەسەرکرانیان چارەسەری بریندارانی ناڕەزایییەکان دەزانن. لە هەمان کاتدا، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی ناسینەوە و دەستبەسەرکردنی برینداران لە ناو نەخۆشخانەکان دەدەن، کە ئەمە بنەمای بێ‌لایەنی پزیشکی تووشی پرسیارێکی گەورە کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *