پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی زیاتر لە 60 هاووڵاتی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی کوردستان

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 60 هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەو ئامارە، زۆربەی ئەو کەسانە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵ یان شوێنی کارەکانیان و بە زۆرەمڵێ دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە ژمارەیەکی زۆر لەو هاووڵاتیانە هێشتا بە شێوەیەک کە چارەنووسیان دیار نییە، لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمدا ڕاگیراون و کۆمەڵێکی دیکەش بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *