پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی زینب عەزیزی و سیروان ئەمینی لە شاری سنە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “زەینەب عەزیزی” و “سیروان ئەمینی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە سەرەڕای بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و هەروەها هێرش بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ڕژیم، نەک تەنیا سەبارەت بە تەندروستی ئەو دوو دەستبەسەرکراوە زانیارییەک بە بنەماڵەکەی نەدراوە، بەڵکوو تەنانەت شوێنی ڕاگرتنیشیان دیار نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *