11

رۆژی هەینی 23ی گەلاوێژ، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “مەریەم مورادیان و سیروس حەمیدی” و منداڵە تەمەن 16 ساڵەکەیان بە ناو کوردیا حەمیدی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکانیان، بەبێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندەوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو سێ شارومەندەی خەڵکی شارستانی دیواندەرە، پاش لێپرسینەوە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کراون و لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کراون.