2

بەیانی رۆژی ڕابردوو، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سۆران مەحموودی، محەممەد دانش مایە و لۆقمان سەیدە”، بە هێرشی هێزەکانی ئیدرەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان لە پیرانشار و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراون و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان، زانیارییەک لەبەردەستدا نیه.