دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری ڕەوانسەر

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شارستانی ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانیخەلیل پەرەندەک، شەهاب سلێمانی و ئیدریس گوڵ محەممەدی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net