دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سروە شیری” تەمەن ٢٢ ساڵ، “پەیمان شیری” تەمەن ١٩ ساڵ و “فەردین شیری” خەڵکی گوندی “تەرەغە“ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر گوندی “تەرەغە” و ئەو سێ هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ گواستووه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ سروە شیری و پەیمان شیری خوشک و برای یەکن و فەردین شیری ئامۆزایانە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئه‌و تۆمەتانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌یان له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net