3

ڕۆژی ڕابردوو، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای سەیدولشوهەدای پارێزگای تاران، دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتی لە شارستانی پەردیس ڕاگەیاند.
ناوەندە ئەمنییەکانی سپای پاسداران هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتیانەیان بۆ پەیوەندی لەگەڵ تۆڕە دژبەرەکانی دەرەوەی وڵات، ناردنی ناوەڕۆک و ئاڵوگۆڕی هەواڵ لەگەڵ ئەم تۆڕانە بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی ڕایگەیاندووە. شایانی باسە کە ئەم کەسانە پاش دەستبەسەرکران و ڕێکخستنی دۆسیەی قەزایی، ڕادەستی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم کراون، بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە ناسنامە و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتیانە نەکراوە.