14

رۆژی یەکشەممە 15ی خەرمانان، لاوێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی شاری جوانرۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ئەو گەنجە بە ناوی “سۆران یاری” بە هێرشی کتوپڕی هێزەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵەکەی، لە ئەنجامدا لاقێکی دەشکێت و سەرەرای دۆخی خراپی تەندروستی، بەو پەڕی توندوتیژی و لێدانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان دەکرێت. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.