13

ڕۆژی شەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مانی عەبدوڵڵازادە“، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.