پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار

بەیانی دووشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عەبدوڵڵا نەبی زادە” خەڵکی گوندی “چیانە” سەر بە شاری پیرانشار، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *