پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز

ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “محەممەد محەممەدی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *