13

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، سەردار ئوستادئەحمەدی هاووڵاتیی کورد و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و حوکمێکی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە. سەردار ئوستادئەحمەدی کوڕی کەماڵ و خەڵکی شاری مەهابادە کە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.