پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “ڕەسووڵ یوسفی ئازەر“، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “بەفرەوان” سەر بە شاری مەهاباد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی زیندانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە.

ناوبراو دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا ڕاگیرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی پێنج مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *