پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شارومەندە بە ناوی “سەحەر مەهدی“، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *