بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “واحد بومەند” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە