پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ” سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “تارق ڕەحیم پوور” تەمەن ٤٠ ساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری سنە، دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکان و دەزگای قەزایی گەندەڵی ڕژیمەوە بانگهێشت، لێپرسینەوە، دەستبەسەر و حوکمی ناڕەوای بەسەردا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *