بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

  دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری بۆکان

  دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری بۆکان

 

بەیانی رۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ڕەزا مەعروفی” خەڵکی نەقەدە و دانیشتووی شاری بۆکان، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی بەو پەری توندوتییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان کراوە. پەیویست بە ئاماژەیە کە ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە