دەستبەسەرکرانی ٢٢ هاووڵاتی لە پارێزگای خوزستان

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەشی توندی ئەمنی لە شارەکانی ئێران، ٢٢ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای خوزستان دەستبەسەرکراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو ٢٢ هاووڵاتییە بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، ناردنی زاناری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی ڕژیم بۆ پێگە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی، ناردنی وێنەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم و هەروەها هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی بیانی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە پەیوەندیدارەکان کراون. شایانی باسە کە تا داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتنیان و هەروەها ناسنامەی ئەو ٢٢ شارومەندە بە دەستمان نەگەیشتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net