13

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، وتەبێژی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای “بەرزکردنەوەی ڕێژەی سزای جاسوسی و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل”، ٣١٢١ کەس لە سەرانسەری ئێران کەوتوونەتە بەر لێکۆڵینەوەی قەزایی و ٢٤٠٦ کەسیان دەستبەسەر کراون.
بە وتەی ئەسغەر جەهانگیر، ئەو کەسانە بە چەندین تۆمەتی وەک “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، چالاکی میدیایی دژ بە ڕژیم و هەروەها هەڵگرتن یان فرۆشتنی ئامێری ئێستارلینک” تۆمەتبار کراون