دەستبەسەرکرانی ٦ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان

ڕۆژی ڕابردوو، ٦ هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ ومەهاباد، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی “قادر عەبدوڵڵاهی، سۆران بایزیدی، ڕەحیم ئەرشەدی، ڕەزا دیبان و فەرخرەدین ئیبراهیمی”، خەڵکی شاری شنۆ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “حاسڵ فەقەری” بە هەمان شێوە و بەوپەڕی توندەتیژییەوە دەستبەسەر و هێشتا شوێنی ڕاگرتنی دیار نییە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net