15

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ٩ هاووڵاتی خەڵکی شارستانی “سەبزەوار” سەر بە پارێزگای مەشهەد، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو ٩ هاووڵاتییە کە چوار کەسیان بریتین لە ئەندامانی بنەماڵەی “ئەبولفەزل پایدار” لە گیانبەختکردووانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، بە هۆی بەڕێوەبردنی مەراسمێک بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یادی ئەو گیانبەختکردووە، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و هێشتا شوێنی ڕاگرتنیان دیار نییە.