12

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکان، چالاکێکی سنفی خەڵکی شاری شیراز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو چالاکوانە بە ناوی “محەممەدعەلی زەحمەتکش” ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی، بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە. شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە ملفی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.