بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە کرمان

دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە کرمان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی لە شاری کرمان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو چوار هاووڵاتییە کە هێشتا ناسنامەیان بە دەستمان نەگەیشتووە، بە تۆمەتی “ئەندامتی گروپە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” و هەروەها “تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کۆبوونەوەی خەڵک“، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، ئەو چوار شارومەندە لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی ناوەندە ئەمنیەکاندان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە