دەستبەسەرکرانی یووسف ڕەحیمی و ئازاد ڕەحمەتی دوو چالاکی مەدەنی لە بانە

ڕۆژی ڕابردوو، یوسف ڕەحیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەدەبی و فەرهەنگی “هاژە” و ئازاد ڕەحمەتی، ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە دەستبەسەر کران.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم دوو چاڵاکە ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٥، بەبێ بەڵگەی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net