پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی 11 هاووڵاتی لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئیلام

 

لە رۆژانی ڕابردوودا، 11 هاووڵاتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتی رووبەرووی تۆمەتەکانی وەک هاوکاری لەگەڵ ئامریکا و ئیسرایل بوونەتەوە. جێگای ئاماژەیەکە ئێستا ئەو دەستبەسەرکراوانە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیلام ڕاگیراون و مەترسی ئەشکەنجەی توند و دانپێدانانی زۆرەملێیان لەسەرە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە نانسنامەی ئەو کەسانە لەبەردەستدا نیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *