دەستبەسەرکرانی 4 هاووڵاتیی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان

رۆژی ڕابردوو، 4 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، بۆکان و مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کران.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانیمەسعوود ئاڵانی، ئەمیر سلێمانی، ئیسماییل بادسار و زەکەریا بادسارلە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراون. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net