5

لە رۆژانی ڕابردوودا، 4 هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی، ” عەیوەز بەهنەمونیان، شەعبان ئەحمەدوەش، ئیبراهیم ئەحمەدوەش و داریوش ڕەحیمی” بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر مالەکانیان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی و پشکنینی کەلوپەلەکانیان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەردەستدا نیە.