3

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەریوان و بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “حسێن یوسفی، هێمن مەنیجە و شاخەوان خاوەری” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی و هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە سەرەرای بەدواداچوونەوەی بنەمالەکانیان لە سەر شوێنی ڕاگرتنیان و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکرانیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.