10

ڕۆژی هەینی ١٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە شێوەیەکی توندوتیژانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “واحد سوڵتانی” لە گوندی خوریجی سەر بە شاری پیرانشار و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە کە لاوێکی ٢١ ساڵەی خەڵکی ئەو گوندەیە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە سەرەتاییترین مافەکانی وەک پەیوەندیی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.