پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی “پێژمان حاجی‌زادە” هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *