بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران

دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە درێژەی کەشی توندی ئەمنی لە شارە جیاوازەکانی ئێران، چەندین هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شارەکانی تاران، کازرون و زاهدان و هەروەها لە پارێزگاکانی ئەلبورز و خوزستان، سەدان کەس بە تۆمەتی ناردنی وێنە و زانیاری بۆ میدیای دەرەوە یان “سیخۆڕی” دەستبەسەر کراون. هەروەها وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە لە سیستان و بەلوچستان ١٣ کەس دەستبەسەر و یەک کەسیش گیانی لە دەستداوە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی دەستبەسەرکراوان بۆ شوێنە نادیارەکان گواستراونەتەوە و زانیارییەکی ورد سەبارەت بە دۆخیان نییە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە