دەستبەسەرکردنی خوێندکاران لە مەشهد

لە دوای هێرشی هێزە چەکدارەکان بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی هاوڕێیانە لە مەشهد، کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆکانی تاران، شەریف، بەهەشتی و فیردەوسی دەستبەسەر کران.

ئەم خوێندکارانە کە بەمەبەستی دیداری یەکێک لە مامۆستاکانی پێشوویان کۆبووبوونەوە، لەناکاو لەگەڵ هاتنی دەیان هێزی چەکدار ڕووبەڕوو بوونەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، هێزەکان وێڕای لێدان و توندوتیژی بەرامبەر بە هەندێک لە ئامادەبووان، هەموو ئەو کەسانەیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. لەم هێرشەدا، ۱۸ خوێندکار دەستبەسەر کران کە دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، ۱۴ کەسیان ئازاد کران. چوار کەسەکەی تر بریتین لە: محەمەد پارسا گوڵچین، محەمەد حەسەن خوش‌چهره، حسێن مێهدی‌پەناه و ئیلیا سەبووری‌ نەسەب. شایانی باسە کە ئەو چوار کەسە لە دادگای شۆڕشی مەشهد بە «کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» و «چالاکی ڕاگەیاندن دژ بە نیزام»  تاوانبار کراون. جێگای ئاماژەیە کە لە کۆتاییدا، سێ کەسیان بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون، بەڵام محەمەد پارسا گۆڵچین هێشتا دەستبەسەرە.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net