پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی لە ئێران

بەپێی دوایین هەواڵەکان، فەرماندەی گشتیی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی هێرشە سەربازییەکاندا زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتی دەستبەسەرکراون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەحمەدڕەزا ڕادان ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ میدیای دەرەوەی وڵات و ناردنی زانیاری بۆ ئەوان دەستبەسەرکراون. بەپێی وتەکانی ئەو کەسە، نزیکەی نیوەی ئەم کەسانە کە دەستبەسەرکراون پێشتر پەیوەندییان لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی هەبووە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە ناسنامەی ئەم کەسانە یان شوێنی ڕاگرتنیان بڵاونەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *