پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە توندوتیژی لە ئابدانان

 

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی مەهدی نوورمحەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شەوی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، ناوبراو لە شەقامی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. ئەم دەستبەسەرکردنانە لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی پەیوەندیدار بە ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کرێکار بەهۆی وەرگەڕانی پاسەکەیانەوە هاتووەتە ئاراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *