دەستبەسەرکردنی ۷ هاووڵاتی لە گیلان

پۆلیسی گیلان ڕایگەیاندووە کە حەوت هاووڵاتی لەو پارێزگایە بە هۆی ئەوەی کە بە وتەی خۆیان «پەیوەندیان بە میدیای دەرەوەی وڵات هەبووە و لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بابەت و وێنە لە فەزای مەجازیدا، هەوڵیانداوە بیر و ڕای گشتی بگۆڕن » دەستبەسەر کراون

لە ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسدا هاتووە کە ئەم کەسانە وەک بەشێک لە «تۆڕێکی پەیوەندیدار بە میدیای دەرەوە» ناسێنراون، کە لە فەزای مەجازیدا چالاکییان هەبووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەوان لە ماوەی ۴۸ کاتژمێری ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگاکەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها باس لەوە کراوە کە دوای دروستکردنیان دۆسییەی تایبەت بە تاوانی ئەم کەسانە بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆسەی یاسایی، نێردراون بۆ دەستەی دادوەری. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی ناسنامە، تەمەن یان شوێنی ڕاگرتنی ئەم حەوت کەسە بڵاونەکراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net