دەستبەسەرکردن و بێهەواڵی لە چارەنوسی ئەنور قوربانی له کامیاران

دوای تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی «ئەنور قوربانی»، هاووڵاتییەکی کورد و چالاکی مەدەنی خەڵکی کامیاران، هێشتا هیچ زانیارییەک دەربارەی دۆخ و شوێنی گرتنەکەی بەدەست نەهاتووە.

ڕۆژی چوارشەممە 5 خاکەلێوەی ١٤٠٥، ئەنور قوربانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، لە کاتی هێرش بۆ ماڵەکەی لە شاری کامیاران، دەستبەسەر کرا. بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم دەستبەسەرکردنە بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادگایی ڕووی داوە و هێزە ئەمنییەکان لە هەمان کاتدا ماڵەکەیان پشکنین کردووە و ژمارەیەک لە کەلوپەلی تایبەتییان داگیرکردووە. دوای نزیکەی یەک مانگ لە کاتی دەستبەسەرکردنەکە، ئەم هاووڵاتییە هێشتا لە دۆخی نادیاردا دەژی و لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و دیداری خێزان بێبەش کراوە. هەروەها، هەوڵە بەردەوامەکانی خێزانەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە دەسەڵاتە ئەمنی و دادگاییەکان تاکو ئێستا بێ ئەنجام بووە و هیچ وەڵامێکی ڕوون لەبارەی دۆخی ئەوەوە نەدراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net