پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەری ٦ هاوڵاتی لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، ٦ هاوڵاتی بەناوەکانی کەماڵ ناسری، سەلاح ڕەحیمی ئازەر، ئەنوەر قاسمپوور، مەهدی ڕەحیمی ئازەر، کەماڵ خزری و ڕزگار ڕەحیمی ئازەر خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کەماڵ ناسری و کەماڵ خزری چەندد کاتژمێر دوایی لێپرسینەوە ئازاد کران و ڕزگار ڕەحیمی ئازەر، مەهدی ڕەحیمی ئازەر و ئەنوەر قاسمپوورــیش چوارشەممە ٦ی بەفرانباری ئەمساڵ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کران.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *