
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “ڕێباز مەحموودی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری مەریوان، کە بۆ ماوەی ٨ ساڵە لە شاری لەندەنی بریتانیا نیشتەجێییە، پاش گەڕانەوەی بۆ شاری مەریوان لە رێگای سنە ـــ مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە تاران کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.

