دەستنیشان کردنی زیاتر لە ٨٠٠ منداڵی کار لە پارێزگای کرماشان

بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٨٠٠ منداڵی کار لە پارێزگای کرماشان دەستنیشان کراون.

بە وتەیمەجید دەرویشیبەرپرسی گشتی بێهزیستی پارێزگای کرماشان، پرۆسەی کۆ کردنەوەی منداڵانی کار لەو پارێزگایە دەستی پێکردووە و لە مانگانی داهاتوودا، هەوڵی دابین کردنی پێداویستییەکانی خوێندنیان دەدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە پارێزگای کرماشان، بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و منداڵان و هەروەها نەبوونی کار و ژێرخانەکانی ژیان، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان کۆچی شارەکانی دیکە دەکەن یان لە خراپترین بارەدۆخدا دەژین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net