پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستپێکردنی شەپۆلێکی گەورەی هێرشی هاوبەشی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، پایتەختی ئێران لە ژێر شەپۆلی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ئامریکادایە و چەندین ناوچەی هەستیار و ناوەندی حکومی بە توندی کراونەتە ئامانج.

بە پێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بینای وەزارەتی ئیتلاعات لە ناوچەی سەیدخەندان، هەروەها سەعادەت ئاباد، وەنەک و چەند شوێنێکی دیکە، بەر تەقینەوەی بەهێز کەوتوون و دوکەڵی ڕەش لە ئاسمانی تاران بڵاو بووەتەوە. شایانی باسە لە هەندێک ناوچەدا هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبوونەتەوە و ڕێگاکان داخراون و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەسەر ژمارەی قوربانییان یان ئاستی ڕاستەقینەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لە زیانێکی زۆری ماددی دەکەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *