12

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە هەواڵنێرییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، شەپۆلی پێنجەمی پووچەڵکردنەوەی پاشماوەکانی شەڕ لە دەورەبەری وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر دەستپێکردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر باڵی سەربازیی ڕژێم بەجێماون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، محەممەد موزەفەری، فەرمانداری بووشێهر ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەکان لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٣ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبن و هەوڵی داوە دۆخەکە ئاسایی نیشان بدات. بەڵام چالاکوانان و چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی، ژینگەی باشووری ئێرانیان کردووەتە مەیدانی شەڕ و دانیشتوانی ناوچەکەیان خستووەتە ناو ترسی بەردەوام لە کارەساتی ئەتۆمی.