3

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تەورێز کە لە شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی زیانی پێگەیشتبوو، پاش کۆتایی هاتنی چاکسازییەکان دیسان چالاکییەکانی دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی دوایین ڕاگەیندراوی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانی مەدەنی کۆماری ئیسلامی، ئەو فڕۆکەخانەیە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان و کارە ئاساییەکانی. بەم شێوەیە ژمارەی ئەو فڕۆکەخانانەی کە بە هۆی شەڕەوە زیانی زۆریان بەرکەوتبوو و سەرلەنوێ چالاکییەکانیان دەستپێدەکەنەوە، دەگاتە ٢٠ فڕۆکەخانە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵێکی زۆرتریش بدرێت.