دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەمریکا بە فەرمی دەستپێکردنەوەی گەمارۆی توندی دەریایی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ڕاگەیاند و پڕۆژەیەکی نوێشی بۆ پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورموز خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە گەرووی هورموز بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بەڵام گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێران بەتەواوی کارا دەکرێنەوە و ڕێگە بە هاتووچۆی هیچ کەشتییەکی ئێرانی و کڕیارەکانیان نادرێت. ناوبراو بە فەرمی کۆنگرێسی وڵاتەکەی لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ئاگادار کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئیرادەی خۆی بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت. هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارانەدا، ترەمپ پڕۆژەیپارێزوانی گەرووی هورموزی ڕاگەیاند، کە تێیدا ئەرتەشی ئەمریکا ئاسایشی کەشتییەکان دابین دەکات و لە بەرامبەریشدا سەدا ٢٠ی نرخی باری کەشتییەکان دەدرێتە ئەمریکاز لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە فەرمانی سەرۆکی وڵات، گەمارۆی دەریایی بەسەر سەرجەم ئەو کەشتیانەدا جێبەجێ دەکرێت کە دەچنە ناو کەناراوەکانی ئێران یان لێیەوە دەردەچن. سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو کەشتییە بازرگانیانەی پابەندی ڕێنماییەکانن و سەرپێچی ناکەن، مۆڵەتی تێپەڕبوونیان لە ئاوەکانی ناوچەکەدا پێ دەدرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net