بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستگیرکردنی چەند هاووڵاتییەک لە تاران بە تۆمەتی ئەمنی

دەستگیرکردنی چەند هاووڵاتییەک لە تاران بە تۆمەتی ئەمنی

ڕاپۆرتەکان باس لە دەستگیرکردنی چەند هاووڵاتییەک لە تاران دەکەن بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی هەندێکیان.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەم کەسانە بە “پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی جێگیر لە دەرەوەی وڵات” تۆمەتبار کراون و لەلایەن پۆلیسی ئەمنی ڕۆژئاوای پارێزگای تارانەوە دەستگیرکراون و دوای پێکهێنانی دۆسیە، ڕادەستی لایەنە دادوەرییەکانی ڕژێم کراون. هەروەها ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێی لانیکەم سێ کەس لەو کەسانە بڵاوکراوەتەوە. ناسنامەی دەستگیرکراوەکان، کاتی وردی دەستگیرکردن و شوێنی ڕاگرتنیان لەم ڕاپۆرتانەدا ئاماژەی پێ نەکراوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە