پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

زیاتر لە هەزار کاتژمێرە ئێران بێ ئینتەرنێتە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزار کاتژمێرە خەڵکی ئێران بێ ئینتەرنێتن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی جەختی لەوە کردەوە کە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤە و لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکاندا پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، هەربۆیە داوا لە دەسەڵاتداران دەکات دەستبەجێ هێڵەکانی ئینتەرنێت بگەڕێننەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە شەڕی نێوان ئەمریکا–ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە و بە درێژایی ئەم ماوەیە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێراندا بڕاون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *