10

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دارایی و سامانی ٥١ هاووڵاتی دیکەی پارێزگای یەزدی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دوژمن” زەوت کردووە.
بەرپرسانی دادوەریی ڕژیم بانگەشەیان کردووە کە ئەو هاووڵاتییانە لە “تۆڕی هاوکارانی دوژمن”دا چالاکییان هەبووە و لە لایەن دەزگای قەزاییەوە سزا دراون. جێگای ئاماژەیە کە ٢٠ کەس لە ناوخۆی وڵات و ٣١ کەسی دیکە لە دەرەوەی ئێران نیشتەجێن و دارایییە زەوتکراوەکانیش پارەی بانکی، موڵک و هەروەها پشکی کۆمپانیاکان دەگرێتەوە.