8

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “موهەبەت غەفووری” لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەگای قەزایی ڕژیمەوە داراییەکانی زەوت کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە کە بۆ جاری دووهەم بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراوە، هێشتا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە. شایانی باسە کە ناوبراو سەرەتای ڕۆژی هەینی ١٢ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.