5

ڕۆژی ڕابردوو، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە داراییەکانی ٢٢ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای سمنان لە لایەن دەوڵەتەوە زەوت کراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، داراییەکانی ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیە بیانییەکان” زەوت کراوە. لە هەمان کاتدا دەزگای قەزایی ڕژیم لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانە هەوڵیان داوە ئەمنیەتی وڵات تێک بدەن و خزمەتی وڵاتانی بیانی بکەن.