بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

زەوتکرانی داراییەکانی ٤٨ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای هەمەدان

زەوتکرانی داراییەکانی ٤٨ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای هەمەدان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، داراییەکانی ٤٨ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای هەمەدان بە حوکمی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی بەسەردا گیراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ٤٢ کە لەو شارۆمەندانە نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوەن و ٦ کەسی دیکەش، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکاندا ڕاگیراون. بە وتەی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم، داراییەکانی ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” زەوتکراون و دەستبەسەرکراوان ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی دەبنەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە